Mücahit Türetken,Çiğdem Alyanak,Mohammed Baqi Hussein
17 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌و به‌رپرسه توركانه‌ی ئه‌ندامن له گرووپی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له رووداوی دیارنه‌مانی نووسه‌ری واشنتۆن پۆست و رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌رکۆنسوڵی سعوودیه محه‌مه‌د العوتهیبی نشینگه‌ی کۆنسوڵخانه‌ی چۆڵكرد، ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه ئه‌و نشینگه‌یه.
كاتژمێر 4:40 ی سه‌رله ئێواره ئه‌ندامه توركه‌كانی گروپه‌كه به چوار ئۆتۆمبێلی تایبه‌ته‌وه هاتنه به‌رده‌م نشینگه‌كه و چوونه ئه‌ودیو پتێنهی ئه‌منیی بیناكه‌وه.
دوای گه‌یشتنی ئه‌ندامه توركه‌كانی گرووپی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌نێو بیناكه‌دا ده‌ستیپێكرد.
له‌نێو گرووپه‌كه‌دا داواكارێكی گشتیی و داواكارێكی گشتیی كۆماری كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی توركیاوه راسپێردراون به‌دیده‌كرێت و گرووپه‌كه چه‌ند پۆلیسێكی پسپۆڕی لێكۆڵینه‌وه له شوێنی رووداوه‌كانی سه‌ربه هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش له‌خۆده‌گرێت.