Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
11 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هێزەر ناوێرت وێڕای ئاماژەدان بەوەی بڕیاری هەڵپەساردنی ڤیزە لە لایەن ئەمریکاوە بڕیاری تەنها باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، جۆن باس نەبووە بەڵکو ''بڕیارەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەریەک لە وەزارەتی دەرەوە، کۆشکی سپی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی'' دراوە.
هێزەر ناوێرت لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە بڕیاری هەڵپەساردنی ڤیزە لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا، لە لایەن هەردوولاوە، دایەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هێزەر ناوێرت ئاماژەی بەوەکرد بڕیاری هەڵپەساردنی پێدانی ڤیزە تەنها لە لایەن باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، جۆن باس-ەوە نەدراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا جۆن باس بە تەنها ئەو بڕیارەی داوە یان نا، رایگەیاند:
''باڵیۆزەکانی ئێمە بە تەنها بڕیار نادەن. لەگەڵ باڵیۆزەکانماندا هەماهەنگی و کاریگەریی پتەومان هەیە، بەتایبەت لەگەڵ باڵیۆز جۆن باس‌دا. ژمارەیەکی زۆر پەیوەندیی تەلەفۆنییمان لەگەڵدا ئەنجامدا لە زۆر بۆنەی جیاوازدا لەگەڵیدا کۆبووینەتەوە''.
هه‌میشه به‌خێرایی زانیاریمان پێده‌دات. یه‌كێكه له باشترین باڵێۆزهكانمان، به هۆی ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه له توركیا شانازیی پێوه‌ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانین ئه‌ركه تازه‌كه‌ی وه‌ربگرێت. ئه‌م بڕیاری ڤیزه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا بووه. به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی بووه".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هێزەر ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نیگه‌رانن له‌وه‌ی حكوومه‌تی توركیا دوو كارمه‌ندی خۆجێی ده‌ستگیركردوون و گوتی: "به بێ هاووڵاتییانی وڵاتی به‌رامبه‌ر، ناتوانین ئه‌ركه‌كانمان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌جێبهێنین."
هه‌روه‌ها گوتی: "باڵیۆزمان لە توركیا، جۆن باس كۆتایی هه‌فته ئه‌و بابه‌ته‌ی روونكرده‌وه. نیگه‌رانییه‌كانمان له‌باره‌ی دۆخه‌كه‌وه به‌رده‌وامه".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هێزەر ناوێرت له‌باره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه گوتی: "كارمه‌نده خۆجێیه‌كانی ئێمه له توركیا، له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا كاریان ده‌كرد. به‌ڵگه‌یه‌كمان نه‌بینیوه له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی حكوومه‌تی توركیاوه كه كارمهندهكانمانی پێ تۆمه‌تبار كردووه".