Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed
15 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی ئه‌و كاره‌ساته سروشتی و رووداوانه‌ی به هۆی باران بارینی وەرزییهوه له پاكستان گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌رزبووه‌وه بۆ ٢٧ كه‌س.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی داون، پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ٢٧ كه‌س كه ٢٤یان له كاراچی-ن به هۆی ئه‌و كاره‌ساته سروشتی و رووداوانه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه به هۆی باران بارینی وەرزییهوه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگای سیند روویانداوه، ٤٦ كه‌سیش كه ٣٣یان له كاراچی بوون برینداربوون.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به هۆی كارەبا یان رووخانی دیوار و سه‌ربانی ماڵه‌كانه‌وه بووه.
باران بارینی وەرزی كه رۆژی شه‌ممه له پارێزگاكه روویدا بووه هۆی پچڕانی كاره‌با و کەوتنەخوارەوەی دره‌خت، ستوونی كاره‌با و ته‌له‌فۆن و ژماره‌یه‌كی زۆر خانووش ژێر ئاو كه‌وتن.