Muhammet Ali Kemal
11 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
رێککەوتننامەی هاریکاریی لەنێوان ئاژانسی ئانادۆڵو و ئاژانسی هەواڵیی تاسی رووسیدا واژووکرا.
لەدوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، لە کۆشكی کرملین و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریکاریی نێوان تورکیا-رووسیا، رێورەسمی واژووکردنی رێککەوتننامەکە سازکرا.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو و سەرۆکی دامەزراوەی بەڕێوەبردنی ئاژانسەکە، شەنۆل کازانجی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی تاس، سێرگی میخایلۆڤ بە ئامادەبوونی هەریەک لە ئەردۆغان و پوتین، رێککەوتننامەی ئاڵوگۆڕی هەواڵ و وێنەیان، واژووکرد.
لەرێگەی ئەو رێککەوتننامەیەوە، ئەزموونی ئەو دوو ئاژانسە دێرینە لەدەست راگەیشتن بە هەواڵ بەشێوەیەکی خێرا و متمانەپێکراو، لەنێوان رووسیا و تورکیادا دێتە ئاراوە.
رێککەوتننامەکە جگە لە ئاڵوگۆڕی هەواڵ و فۆتۆ لەنێوان هەردوو ئاژانسەکەدا، سوودمەندبوونی کارمەندانی ئاژانسی تاس لە پرۆگرامی مەشق پێکردنی پەیامنێرانی جەنگ، کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵوەوە رێکدەخرێت، لەخۆدەگرێت.