Mesut Varol,Şener Toktaş,İbrahim Yaldız,Yılmaz Kazandıoğlu
27 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
وان - AA
له چوار پارێزگای ناوچه‌ی باشووری ئانادۆڵو، رێگاوبانی 527 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌هۆی به‌فر و رههێڵهوه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن گه‌وره شاره‌وانی وان-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌هۆی به‌فر و رههێڵهوه له شارۆچكه‌كانی باهچه‌سه‌رای رێگاوبانی 70 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون، له باشكاله 35، له گورپنار 24 و له چاتاك سێ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر له ئیداره‌ی تایبه‌تی پارێزگاكه ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كراون و، له ماوه‌یه‌كی كورتدا رێگاوبانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و به‌فر و رههێڵهوه له مووش رێگاوبانی 56 گوند، له به‌دلیس 28 گوند و له هه‌كاری 95 گوند، له‌گه‌ڵ رێگاوبانی 216 كێڵگه به‌رووی هاتوچۆدا داخراون.
تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر له‌و ناوچانه‌دا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان.