Zana Natık Kerem
02 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2018
موغڵا ــ AA
رێگای كاریا كە درێژییەكەی دەگاتە 800 كیلۆمەتر، رێگەیەكی شوێنەواریی و گەشتیارییە و دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای توركیا، ساڵانە هەزارەها گەشتیار رووی تێ دەكەن.
رێگای كاریا كە ناوی هەمان شارە مێژووییەكەی هەڵگرتووە مێژووی دروستكردنی بۆ سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
رێگای كاریا لە ناوچەی چینە لە شاری ئایدن دەست پێ دەكات و لە شاری موغڵا باشووری رۆژئاوای توركیا كۆتایی دێت كە بە سەرجەم درووگە و گوندێكی زۆر و بەرزایی و شارە مێژووییە كۆنەكان تێپەڕ دەبێت كە لە بەر جوانی سرووشتەكەی، گەشتیارێكی زۆری ناوخۆیی و بیانی رووی تێ دەكەن.
لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی موغڵا، بولەنت كەرەكوش رایگەیاند، رێگای گەشتیاری كاریا لە ساڵی 2013وە بە رووی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانیدا كراوەتەوە.
بولەنت كەرەكوش ئاماژەی بەوەشدا كە رێگای كاریا دەكەوێتە نێوان هەردوو پارێزگای موغڵا و ئایدن و درێژاییەكەی 800 كیلۆمەترە.
سەرۆكی ژووی بازرگانی و پیشەسازی موغڵا باسی لەوەشكرد كە كردنەوەی رێگاكە بووەتە سەرچاوەیەكی گرنگ بۆ داهاتی دانیشتوانی پارێزگاكەیان.
ئەو روونی كردەوە كە رێگای كاریا بە درێژترین رێگای گەشتیاری لە توركیا دادەنرێت و خاوەن سرووشتێكی جوانە، لە هەمان كاتیشدا ناوچەیەكی مێژووییە.
ناوبراو راشیگەیاند كە لە یەكەم ساڵی كردنەوەی رێگاكەدا، 100 هەزار گەشتیار روویان تێ كردبوو و دواتر لە ساڵی 2017دا ژمارەی ئەو گەشتیارانەی كە روویان لە ناوچەكە كردبوو گەیشتبووە، 200 هەزار گەشتیار.