Sefa Mutlu
17 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2022
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە یادی ٢٩هەمین ساڵەی کۆچی دوایی هەشتەمین سەرکۆماری تورکیا، تورگوت ئۆزاڵ-دا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند ''بە رەحمەتەوە ساڵیادی کۆچی دوایی هەشتەمین سەرکۆمارمان خوالێخۆشبوو تورگوت ئۆزاڵ دەکەمەوە کە رۆڵی پێشەنگی گێڕا لە پێشکەوتن، گەشەپێدان و داهاتووی وڵاتەکەماندا و بەهۆی خەبات و کەسایەتییەکەوە جێگەیەکی تایبەتی هەیە لە دڵی گەلەکەماندا''.