Hemın Othman Mohammed
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
هاتای - AA
ره‌وانه‌كردنی ئامێره‌كانی كاركردن له توركیاوه بۆ سووریا درێژه‌ی هه‌یه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كه‌مپی كاتی په‌نابه‌ران بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه مه‌ده‌نیانه‌ی له رۆژهه‌لاتی حه‌له‌به‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، كه له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی لایه‌نگری رژێمه‌وه كهمارۆدراوه.
له سی ناوچه‌ی دیاریكراوی سووریادا، ئامێره‌كانی كاركردن به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی بناغه‌ی كه‌مپه‌كه.
ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی ئامێره‌كانی كاركردنیان هه‌ڵگرتبوو به ده‌روازه‌ی سنووری جیلڤهگۆزودا تیپه‌ڕین، هاوكات په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و بارههلگرانهش به ده‌روازه سنوورییهكهدا درێژه‌ی هه‌یه كه خۆراك، به‌تانی، پێداویستی و هاوكاری مرۆیی بۆ ئاواره‌كان ده‌گوازنه‌وه.
دوای ده‌رچوونیان له توركیا باری ناو بارهه‌ڵگره‌كان گواسترانه‌وه بۆ ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له ناوچه‌ی ئارام له سووریاوه هاتبوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاری دروستكردنی كه‌مپی ئاواره‌كان له ریفی ئیدلب، كه له‌لایه‌ن مانگی سووری توركی و ده‌زگای ئافاد و به‌پشتیوانی رێکخراوی هاریكاری مرۆیی دروست ده‌كرێت، درێژه‌ی هه‌یه.