Mehmet Kumcağız
04 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2020
سامسون-AA
لە پارێزگای سامسون، ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامدراو ۱۱ ھاوڵاتی عێراقی بە تۆمەتی ئەندامێتی رێکخراوەکە دەستبەسەر کران.
تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە بەرێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکە ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ۱۱ ھاووڵاتی عێراقی دەستبەسەر کران.
لە شوێنی مانەوەی گومانلێکراوەکان، دەست بەسەر چەند ئامێرێکی دیجیتاڵیدا گیرا.