Meriç Ürer
04 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2020
ئیزمیر – AA
٦٦ کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) دەستگیر کران کە زاوای بە ناو ئیمامی فەتۆ لە تورکیا موستەفا ئۆزجان و ژمارەیەکی زۆری دیکە بە ناو ئیمامی رێکخراوەکەی تیادان.
دوای دەستنیشانکردنی شوێنی ئەو ئەندامانەی فەتۆ کە زوو زوو جێی خۆیان دەگۆڕن و ناویان لە تۆماری رێکخراوەکەدا نییە و لە رێگای خزمەکانیانەوە کرێی خانوو دەدەن لەلایەن تیمە پەیوەندیدارەکانی ئاسایشی ئیزمیرەوە، لە سەر راسپاردەی سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی ئیزمیر بەیانیی ئەمڕۆ ھەڵمەتێکی ھاوکات بۆ سەر ژمارەیەک ناونیشان ئەنجام درا.
لە ھەڵمەتەکەدا ٦٦ تۆمەتبار دەستگیرکران کە زاوای بە ناو ئیمامی فەتۆ لە تورکیا موستەفا ئۆزجان م. ب. کارشیکایا و بەناو ئیمامی پارێزگای ھاتای و ژمارەیەک لە ئیمامە نھێنییەکانی فەتۆ لە نێو سوپا و ئاسایش و ژمارەیەک بەرپرسی ناوچەیی فەتۆی تیادان.
لە میانی ھەڵمەتەکەدا دەست بەسەر ١١ ناسنامەی ساختە و ١٦ ھەزار و ٦٠٠ دۆلار، سێ ھەزار و ٧٠٠ یۆرۆ و ٩٠ ھەزار لیرە و ژمارەیەک ئامێری دیجیتاڵیشدا گیرا.
بەمەبەستی وەرگرتنی گوتەکانیان تۆمەتبارە دەستگیراوەکان رەوانەی ئاسایش کران.