İsmet Karakaş,Serdar Açıl,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
18 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌لمان گوله‌ن برازای سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆ، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به‌تاوانی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی‌دا"، سزای حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیی بۆ ده‌ركرا.
دادگای 22همی سزا قورسه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ناوبراو كۆبووه‌وه و سه‌لمان گوله‌ن-ی تۆمه‌تبار و پارێزه‌ره‌كه‌ی له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.
داواكاری گشتی به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی‌دا"، داوای سزای زیندانیی بۆ تۆمه‌تباره‌كه كرد كه له حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له 15 ساڵ زیاتر نه‌بێت.
سه‌لمان گوله‌ن له دانیشتنه‌كه‌دا به‌رگریی له‌خۆی كرد و رایگه‌یاند، گوله‌ن-ی له ژیانیدا ته‌نها جارێك بینیوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌ندامی فه‌تۆ نییه و رایگه‌یاند، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی برازای گوله‌نه تۆمه‌تباركراوه.
سه‌رۆكی دادگا، به‌ختیار چۆڵاك رایگه‌یاند، تۆمه‌تبار به‌وه تۆمه‌تبار نه‌كراوه كه برازای گوله‌ن-ه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له ریزه‌كانی فه‌تۆدا تۆمه‌تباركراوه.
تۆمه‌تبار سه‌لمان گوله‌ن ئه‌و گوتانه‌ی په‌سه‌ند نه‌كرد كه له میانی ده‌ستگیركردنی له خانه‌ی رێكخراوه‌كه "ماڵی خهیبوبه" لێیوه‌رگیراوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌و خانووه به گرێبه‌ست به‌كرێگیراوه.
سه‌لمان گوله‌ن باسی له‌وه كرد كه سه‌رده‌مێك له رووسیا ژیاوه و به‌و هۆیه‌وه به‌رنامه‌ی بایلۆكی به‌كارهێناوه بۆ كاری وه‌رگێڕان كه عه‌دنان ئۆزتورك بۆی دابه‌زاندووه و گوتی: "به‌رنامه‌كه‌م بۆ كاری وه‌رگێڕان به‌كارهێناوه. نازانم ئۆزتورك ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه بووه یان نا. به‌كارهێنانی بایلۆك تاوان نییه".
سه‌لمان گوله‌ن باسی له‌وه كرد كه هیچ كات وه‌ك ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه كاری نه‌كردووه و داوای كرد بێ تاوان له قه‌ڵه‌می بده‌ن.
دوای وه‌رگرتنی دوا گوته‌ی، سه‌رۆكی دادگاكه چۆڵاك به تاوانی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی" گوله‌نی به حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی سزا دا.
له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بڕیاره‌كه گوله‌ن ره‌وشی ده‌ستبه‌سه‌ری درێژه‌ی پێدرا و گواسترایه‌وه بۆ گرتووخانه.