Hemın Othman Mohammed
22 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2016
تشانهاسين
ئیفیت نوێل گوته‌بێژی پرینس، به ئاژانسی ئهسۆشییهتیت پرێسی راگه‌یاند "هونه‌رمه‌ند پرینس-ی ته‌مه‌ن 57 ساڵ، كه له‌نێوان ئایكۆنەكانی پۆپدا بوو، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ناوچه‌ی تشانهاسينی كه‌ناری مينيابوليس به مردوویی دۆزراوه‌ته‌وه".
ئه‌و گۆرانیبێژه‌ی بواری پۆپ كه له سه‌رده‌می خۆیدا یه‌كێك بوو له پڕ به‌رهه‌مترین موزیكژه‌نه‌كان، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌ی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
پرینس كه به‌هۆی گۆرانیه‌كانی "Little Red Corvette", ''Let's Go Crazy" و "When Doves Cry" ناوبانگی ده‌ركرد، له كۆتایی ساڵانی 1970كاندا ده‌ستی به‌كار كرد.
پرنیس كه ناوی راسته‌قینه‌ی "Prince Rogers Nelson"ه، ناوی له لیستی باشترین 100 هونه‌رمه‌ندی هه‌موو كاته‌كاندا كه گۆڤاری "Rolling Stone" بڵاوی كرده‌وه ریزبه‌ندی 28مینی گرتووه.
ناسراوترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو پرینس "Purple Rain"ه كه له ساڵی 1999دا بڵاوی كرده‌وه و له ئه‌مریكا نزیكه‌ی 13ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشرا.