Enes Kaplan,Ramal Abdullah Mahmood
28 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2018
جۆهانسبێرگ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای به‌شداریكردنی له ده‌یه‌مین لووتكه‌ی به‌ڕازیل-رووسیا-هیندستان-چین- کۆماری باشووری ئه‌فریقا له جۆهانسبێرگ كاتژمێر ١٠:٤٠ به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی جۆری "TUR" به‌ره‌و لوساكا پایته‌ختی زامبیا به‌ڕێ كه‌وت.
ئه‌ردۆغان و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانی كۆماری باشووری ئه‌فریقا به‌ڕێ خران.
هەریەک لە ئه‌مینه ئه‌ردۆغانی هاوسەری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری دیكه و په‌رله‌مانتاران یاوەری ئەردۆغان دەکەن لە گەشتەکەیدا بۆ زامبیا.