Sangar Hamad Azeez
15 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە لەم ماوەی دواییدا کۆبوونەوەی بەشێک لە کارگێر و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا لە هەمبەر فەلەتکردنی پەیوەندی نێوان تورکیا - یەکێتی ئەورووپا بۆتە هۆی کاردانەوەی توندی تورکیا و هاووڵاتییانی تورکیا، هاووڵاتییانی تورکیا بەردەوام فشار دەکەن و دەڵێن کە 'تا ئەو کاتەی ئەوان هەنگاو دەنێن ئێوە رێککەوتنەکە بوەستێنن'. ئێمە ئەو قۆناغە سەختە بەیەکەوە بەڕێ دەکەین و لە بەرامبەردا هەنگاوی دروست دەنێین. وەستانی پەیوەندیمان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا بۆ دەبێتە کێشە!".
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، فرانک ڤاڵتەر شتانمایەر هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و هاوتا ئەڵمانییەکەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ساز کرد.
چاوشئۆغڵو جەختی کردەوە لەوەی نازانن کە ئەڵمانیا چۆن دەڕوانێتە ئەو ٤ هەزار و ٥٠٠ سکاڵایەی لەسەر پەکەکە لەو وڵاتە تۆمار کراوە و گوتی: "تاوەکو ئێستا تەنها ٣ پەکەکە رادەست کراوەنەتەوە".
لە بارەی گشتپرسییەوە چاوشئۆغڵو گوتی: "هەر رۆژەو وەزیری دەرەوەی وڵاتێک دێت و لەخۆیەوە دەست پێ دەکات کەوا پێویستە ئەو پرسە ئەنجام بدرێت، تورکیا لە یەکێتییەکە دووربخەینەوە ئەوە پێویستە ئەمە پێویست نییە، تۆ کێی تا تورکیا دووربخەیتەوە. یەکەم جار تۆ دەسەڵاتی بڕیاردانت نییە، ئێمە شایەنی ئەو جۆرە مامەڵەیە نین هەر بۆیەش ئەم بڕیارە لە گەلەکەمان دەپرسین، گەل بڕیار دەدات. بەڕاستی ئێمە بێزاربووین لەو جۆرە مامەڵەی بەشێک لە وڵاتان".