Fecri Barlık,Hemın Othman Mohammed
05 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2017
سێرت - AA
حه‌لیمه ئه‌كینجی، كه ژنێكی ته‌مه‌ن 58 ساڵانه و دایكی حه‌وت منداڵه و له سێرت ده‌ژیت، ماوه‌ی 36 ساڵه كچه‌كه‌ی بە کۆڵ دەگێڕێت كه له زگماكه‌وه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تە لەڕووی جه‌سته‌یی و عهقڵیهوە.
حه‌لیمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی حه‌وت منداڵه كه چواریان كچن، به‌ڵام زۆربه‌ی كاته‌كانی بۆ کچەکەی بەناوی به‌دیعه ئه‌كینجی ته‌رخانكردووه كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و ته‌مه‌نی 36 ساڵه و باڵای 80 سانتیمەترە.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا حه‌لیمه باسی ژیانی خۆی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌وه‌ته‌ی ئه‌و كچه‌ی له‌دایكبووه ژیانییان گۆڕاوه، له‌و رۆژه‌وه هه‌موو كاته‌كانی خۆی بۆ ئه‌و كچه‌ی ته‌رخانكردووه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی هاتووه بۆی ئه‌نجامداوه.
گوتیشی: "ئه‌وكاته‌ی له‌دایكبوو له‌باوه‌شم گرت، له‌و كاته‌وه به كۆڵ ده‌یگێڕم. ناچارم به كۆڵ بیگێڕم و پێداویستییه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌م. دایكایه‌تی پێویستی به فیداكارییه".
حه‌لیمه باس له‌وه ده‌كات كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كچه‌كه‌ی به كۆڵ بردووه و هیچ كات بێزاریی له ژیانی ناكات و ده‌ڵێت ماندوو ده‌بم به‌ڵام هه‌رگیز بێزارنه‌بووم.