سێرت
رێخکراوەکە بەناوی (دامەزراوەی چارەسەری لەسێرت) کارەکانی رادەپەڕێنێ و دوێنێ شەممە یەکەم راپۆرتی خۆیان راگەیاند.
لەڕاپۆرتەکەیاندا کە سێ مانگ بەئامادەکردنییەوە خەریکبوون، دامەزراوەی چارەسەری لەسێرت بانگەواز لەلایەنە ناکۆکەکانی ناو تورکیا دەکات دوایی بێنن بەخوێنڕشتن و قانوونێکی تازە دابنێن بۆ سەردەمێکی تازە کە دووربێ لە پەنابردنەوە بۆ چەک و کوشتار.
سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە سێرت (ئایدن ڤەتھا)و ئەندامی دامەزراوەکە لەبارەی کارنامەی دامەزراوەیەکەیان روونکردنەوەیداو گوتی " دامەزراوەی چارەسەری لەسێرت رێکخراوێکی قازانج نەویستەو پێکھاتووە لەخەڵکانی خۆبەخشی مەدەنی، ھەوڵ دەدا بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکان ".
ئەندامی دامەزراوەی چارەسەری لەسێرت ئایدن بانگەوازی لەدەوڵەتی تورکیا کرد کارکردن بە"شەڕ لەگەڵ تیرۆر" رابگرێت و قانوونێکی تازە دەربکا تا ھەر میللەتەو بەزمانی خۆی پەروەردە بخوێنی لەم وڵاتەدا لەوبارەیەوە زیاتر گوتی
" ئەگەر ئاشتەواییەکی شەڕەفمەندانەمان دەوێ، دەبێ ئیتر کۆتایی بھێنرێ بەخوێنڕشتن، دەبێ دوایی بھێنرێ بەفرمێسکی دایکان و بریندارکردنی دڵی خەڵک. پێویستە خۆ دوور بگرین لەھەوڵە چەپەڵ و فریودەرەکان".