Andaç Hongur
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگەیاند "دوێنێ سێ ئافرەتی تیرۆریستمان هێنایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌مان كه چووبوونه ناو په‌كه‌كه‌وه و ماوه‌ی ساڵانێكی زۆره له‌وێ بوون و له‌ڕێگه‌ی دایك و باوكیانه‌وه قایلمان كردن".
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی هه‌ڵبژادن، سوله‌یمان سۆیڵو له سه‌رۆكایه‌تی شارۆچكه‌ی شیشلی ئاك پارتی، له‌گه‌ڵ موختاران كۆبووه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو زانیاری دا سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رایگه‌یاند "ئیدی دایكان نیگه‌ران نابن له‌وه‌ی بڵێن 'رۆڵه‌كانمان ده‌چنه شاخ'. ده‌زانن بیركردنی دایك بۆ بۆنی كچه‌كه‌ی چییه؟ من ده‌یانجار رووبه‌ڕووی ئه‌وه بوومه‌ته‌وه. رووبه‌ڕووی دایكانی وا بوومه‌ته‌وه ده‌ڵێن 'رۆڵه‌كه‌م بۆ بهێنه‌ره‌وه. تۆ پیاوی ده‌وڵه‌تیت'. دوێنێ له ئه‌نجامی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای مانگ و نیوێكدا قه‌ناعه‌تمان به سێ تیرۆریستیی ئافره‌ت كرد و هێنامانه‌وه بۆ وڵات كه چووبوونه ناو په‌كه‌كه‌وه و ماوه‌ی ساڵانێكی زۆره له‌وێ بوون و له‌ڕێگه‌ی دایك و باوكیانه‌وه قایلمان كردن. ده‌وڵه‌ت هه‌موو شتێك ده‌كات".