Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Muhammet Ali Kemal
07 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2018
ئیدلب - AA
كاروانێكی سه‌ربازیی سوپای توركیا له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئاستانادا نۆیه‌م خاڵی چاودێریكردنی له شارۆچكه‌ی مورهك سه‌ربه ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، درووستكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له ئیدلب، كاروانه‌كه له ١٠٠ ئۆتۆمبیل پێكهاتووه و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سنووری نێوان توركیا و سووریای تێپڕاندووه، چووه‌ته گوندی كهفهرلوسین، له‌وێوه بۆ سه‌رمه‌دا و له‌وێشه‌وه بۆ مهعرهتنوعمان و خان شێخونهوه چووه‌ته گونده‌واره‌كانی باكووری پارێزگای حه‌ما و گه‌یشتووه‌ته شارۆچكه‌ی مورهك و خاڵێكی نوێی چاودێریی دامه‌زراندووه.
خاڵه نوێیه‌كه‌ی چاودێریكردن نزیكه‌ی ٨٨ كیلۆمه‌تر له سنووری نێوان توركیا و سووریاوه دووره.
به دووریی سێ كیلۆمه‌تر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خاڵه‌دا، هێڵه‌كانی سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه پشتیوانیكراوهكان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بوونی هه‌یه.
به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌نگاو به هه‌نگاو و له باكووری ئیدلبه‌وه بۆ باشووری ناوچه‌كه، سوپای توركیا ١٢ خاڵی چاودێریكردن دابمه‌زرێنێت.