Ferdi Türkten,1 23
07 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه له‌لایه‌ن توركیاوه نه‌بووه‌ته هۆی لاوازكردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و به پێچه‌وانه‌وه به‌م هه‌نگاوانه سوود به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان گه‌یه‌ندرا له سووریا و گشت لایه‌نه‌كان له رهوشێكدان كه پێویسته به‌و ئامانجانه رازی بن.
له میانی گوتارێكیدا كه بۆ رۆژنامه‌ی Daily Sabah ی نووسیووه كاڵن له‌باره‌ی لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا-رووسیا-ئێران دواوه.
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م لووتكه‌یه له ئه‌نقه‌ره له نێوان سهركۆمار ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین و سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی له میانی هه‌وڵه‌كانی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دێ بۆ كۆتاییهێنان به كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه به‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه.
كاڵن تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سووریا بۆته ته‌ختی شانۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی نێوده‌وڵه‌تی كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا یاریكه‌رانی گۆڕه‌پانه‌كه كه ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا، سعوودیه، ئێران و رووسیان تێڕوانینان جیاوازه له‌سه‌ر چۆنێتی كۆتاییهاتن به جه‌نگه‌كه.
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌موو لایه‌نه‌كان رایانگه‌یاندوو دوو ئامانجییان هه‌یه له سووریا كه كۆتاییهێنان به داعش و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریایه، به‌ڵام ده‌كرێ ئه‌و ئامانجانه له كاتی جیادا به شێوه‌ی جیا شرۆڤه بكرێن. نووسیوویه‌تی:
"هه‌رچه‌ند ئیداره‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئامانجی سه‌ره‌كی له سووریا له‌نێوبردنی داعشه به‌ڵام له‌گه‌ڵ كات واتای جیاوازی پێ به‌خشی. ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بۆ هاوسه‌نگی را‌گرتن به‌رامبه‌ر ئێران و رووسیا گۆڕدرا. به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته ئه‌م ره‌وشه به شێوازی جیاواز بخرێته روو. له‌به‌رئه‌مه به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش لێدوانه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر یه‌كناگرنه‌وه. له كاتێكدا ژماره‌یه‌كیان ده‌ڵێن 'كۆتایی به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه هات و داعش هه‌ره‌سی پێهێندرا'، ئه‌وانی دیكه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه و له‌به‌رئه‌مه پێویسته بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا بمێنێته‌وه. به‌هه‌مان شێوه ئه‌م ره‌وشه بۆ ره‌وایه‌تیدان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده و یه‌په‌گه كه توركیا به رێكخراوی تیرۆریستیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه به‌كارده‌هێندرێ".
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له چه‌ند مانگی رابردوو به مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی سووریا به ئاشكرا ده‌ركه‌وت كه ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگی به‌رامبه‌ر ئێران رابگرێ و سعوودیه و ئیماراتیش پشتگیری ئه‌و سیاسه‌ته‌یان كرد. كاڵن گوته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپی به بیرهێنایه‌وه كه گوتبووی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌نداو كه ده‌یانه‌وێ ئه‌مریكا له سووریا بمێنێته‌وه پێویسته فاتوراكهی بده‌ن.
كاڵن رایگه‌یاندووه "به روونی كێشه‌ی سووریا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌رچووه. چیتر له سووریا و ناوچه‌كه كار بۆ دامه‌زراندنی هاوسه‌نگییه‌كی نوێی هێز ده‌كرێت. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كه بۆ ئامانجی دووه‌م گۆڕاوه، بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی بوونی سوپای ئه‌مریكا له سووریا تووشی ئاسته‌نگی ره‌وایه‌تیی وه‌رگرتن ببێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی یاساكانی ئه‌مریكا سوپا ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا ده‌توانێت چالاكی له وڵاتانی دیكه ئه‌نجامبدات".
كاڵن باسی له‌وه‌شكردووه له راگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی كه رۆژی ٤ی نیسان سه‌ركرده‌كانی هه‌ریه‌ك له توركیا، ئێران و رووسیا بڵاویانكرده‌وه، داوای كۆتاییهێنان به جه‌نگی سووریا كراوه و به گرنگییه‌وه باس له‌وه كراوه كه پرۆسه‌ی ئاستانا "تاكه هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانه" له‌و وڵاته و راگهیهنراوهكه جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه پێویسته بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشط نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ قۆناعی جنێڤدا كاری له‌سه‌ر بكرێت.
ئیبراهیم كاڵن تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر سێ وڵات پابه‌ندیی خۆیان به سه‌روه‌ریی، سه‌ربه‌خۆیی، یه‌كێتیی، یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و پێكهاته‌ی نامهزههبیی ئه‌و وڵاته دووپاتكردووه‌ته‌وه و له‌و باره‌یه‌شه‌وه جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له داهاتوودا له سووریا داده‌مه‌زرێنرێت مه‌هه‌بی و حیزبیی نابێت و گشتگیر، دیموكراتی و فره‌یی ده‌بێت.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا باسی له‌وه‌كردووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا ناویان نه‌هێنراوه به‌ڵام ئاماژه بۆ په‌یه‌ده و یه‌په‌گه كراوه و رایگه‌یاند:
"هه‌ر سێ وڵات مكووڕیی خۆیان سه‌باره‌ت به دژایهتییكردنی خوڵقاندنی راستیی نوێ له‌ژێر چه‌تری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دووپاتكرده‌وه و سووربوونی خۆیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پرۆژه جوداخوازییهكان دووباره‌كرده‌وه. له‌وباره‌یه‌شه‌وه هه‌ریه‌ك له رووسیا و ئێران جه‌ختیان له تێگه‌یشتن له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا كرده‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ڵوێستی مكووڕانهی توركیا، ببووه هۆی به‌شداریی پێنه‌كردنی رێكخراوه‌كه له پرۆسه‌ی جنێڤ و ئاستانادا".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "هه‌ڵوێستی توندی ئه‌نقه‌ره ره‌وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیاكاریی روون له نێوان رێكخراوێكی تیرۆریستیی جوداخواز كه هه‌وڵ ده‌دات له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا دۆخێك بخوڵقێنێت له‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ كورده‌كان و گرووپه‌كانی دیكه‌دا له‌لایه‌كی دیكه، ده‌كات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌وه روونه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه له‌لایه‌ن توركیاوه نه‌بووه‌ته هۆی لاوازكردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و به پێچه‌وانه‌وه به‌م هه‌نگاوانه سوود به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان گه‌یه‌ندرا له سووریا و پێویسته گشت لایه‌نه‌كان خاوه‌ندارێتیی له‌م ئامانجه بكه‌ن".
ئیبراهیم كاڵن راشیگه‌یاندووه "به‌دڵنیاییه‌وه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا زۆر كار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامبدرێن. پێویسته رووسیا و ئێران له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاگربه‌ست پێشێل نه‌كرێت و هاوكاریی مرۆیی بگه‌یه‌نرێته هه‌موو شوێنێكی سووریا، كاریگه‌ریی خۆیان له‌سه‌ر رژێمی ئه‌و وڵاته به‌كاربهێنن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه پێویسته فشار بخه‌نه سه‌ر رژێم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ ئاماده‌بكرێت و هه‌ڵبژاردنی پاك و ئازاد به‌ڕێوه‌بچێت و به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌سته‌به‌ری كاركردنی پرۆسه‌ی سیاسیی بكه‌ن".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "ئێمه ئه‌وه ره‌تناكه‌ینه‌وه كه قه‌یرانی سووریا چه‌ند ئاڵۆز و زه‌حمه‌ته. به‌ڵام لووتكه‌ی ئه‌نقه‌ره هه‌نگاوێكی گرنگ بووه سه‌باره‌ت به پاككردنه‌وه‌ی سووریا له پێكهاته تیرۆریستییه‌كان به داعش، ئه‌لقاعیده، په‌كه‌كه، په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌وه و شادكردنهوهی دانیشتوانی سووریا به ئازادیی، ئاشتیی و سه‌قامگیریی كه ماوه‌ی ساڵانێكی درێژه لێی بێبه‌شكراون".