Abdullah Shukur
02 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە وڵاتی ئوگاندا دکتۆرای فەخرای لە لایەن زانکۆی ئوگاندا ماکارێ پێدرا.
ئەردۆغان وتارێکی لە رێوڕەسمەکە پێشکەش کرد و رایگەیاند کە ئامانجیان وایە باڵیوزخانەی تورکیا لە ٥٤ وڵاتی ئەفریقیا بکەنەوە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندی ھاووڵاتیانی تورکیا بە ئوگاندا چڕبووەتەوە و بەم پێیەش لەگەڵ ١١٥ پیاوی کار ھاتووەتە ئەو وڵاتە.
ئەردۆغان دڵخۆشی خۆی راگەیاند کە بە ھەبوونی چەندین خوێندکاری ئوگاندی لە تورکیا بە زمانی تورکی قسە دەکەن و ھیوای پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵاتی خواست.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا ھەروەکو چۆن وڵاتێکی ئەورووپی و ئاسیایە بەھۆی پەیوەندییە مێژووییەکانەوە بە وڵاتێکی ئەفریقیش ھەژمار دەکرێت.
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند کە تورکیا نەک تەنھا لەبارەی ئابوورییەوە بەڵکو ھەموو کاتێک ئامادەیە ھاوکاری وڵاتی ئەفریقیا بکات.
ئەردۆغان ئاشکراشی کرد کە رێکخراوی تیکا و مانگی سووری تورکیا ھاوکاری چەندین پرۆژەی گەشەپێدان و مرۆییان کردووە.
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا میوانداری سێ ملیۆن پەنابەری کردووە و ئێستاش لە جیھان ئەو وڵاتانەی کە ھاوکاری وڵاتانی کەم پێشکەوتوو دەکەن لە ریزبەندی یەکەم ئەمریکایە و دووەمیش تورکیایە. بەڵام ئەگەر سەیری داھاتی نیشتمانی بکرێت ئەوا تورکیا لە ریزبەندی یەکەمە.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پێنج ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "نابێت جیھان مەحکوومی قسەی تەنھا پێنج وڵاتی ھەمیشەیی بێت".