Yusuf Aydın Deniz,Abdullah Shukur
03 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وتارێکی لە رێوڕەسمی کردنەوەی مزگەوتی چاملجا لە شاری ئیستانبوڵ پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لەبارەی دروستکردنی مزگەوتی چاملجا لە شاری ئیستانبوڵ گوتی: "لە ھەمان کاتدا ٦٥ ھەزار باوەڕدار دەتوانن پەرستشەکانیان لە مزگەوتەکەماندا ئەنجامبدەن. ھەرچەند کەسانێک بڵێن چۆن پڕی دەکەن، سوپاس بۆ خوای گەورە پڕدەبێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە لەناوبردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان کرد و گوتی: "پێداگرین بە لەناوبردنی ئەو لادەرانەی کە لە دەوری رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، ئەلقاعیدە، فەتۆ و پەکەکە لە وڵاتەکەمان و ناوچەکە کۆبوونەتەوە. بە ھەمان شێوە بەرەنگاربوونەوەی ئێمە لە بەرامبەر تیرۆری نیونازی بەردەوام دەبێت کە لە ئەورووپادا مزگەوت و موسڵمانی کردووەتە ئامانج".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لەبارەی ھێرشکردنە سەر مزگەوتەکان و کلێساکان و گوتیشی: "ئەوانەی ھێرش دەکەنە سەر مزگەوتەکان و کڵێساکان دەکەنە ئامانج خاوەنی ھەمان ھزری تاریکین".
ئەردۆغان گوتیشی: "مزگەوتی گەورەی چامڵجا میراتی شارستانییمان بەرەو پێشتر دەبات و دەبێتە ھۆی پێگەیشتنی تەلارساز و وەستای نوێ".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان راشیگەیاند: "لەھەر کوێیەک قوببە و منارەیەک ھەبێت و بانگمان بگاتە ئاسمان ئەوا بێگومان ئەوێ نیشتیمانی موسڵمانانە. ئەوەی لە موسڵمان دەوەشێتەوە ئەوەیە کاتێک سەیری مزگەوتەکان دەکات ھەڵەو کەموکورتی نەبینێت بەڵکو دەبێت خۆی بکاتە خاوەنی. سوپاس بۆ یەزدان میلەتەکەمان دەبینین کە ئاگای لە مزگەوتی چاملیجا بووە و برایانمان لە ئیستانبوڵ مزگەوتیان بێ جەماعەت نەکردووە".
ئەردۆغان گوتیشی: "لە قۆناغێکداین کە دەبێت زیاتر و زیاتر پەیامی ئاستی ئیسلام بەگوێی خەڵکدا بدەین، زیاتر بیکەینە رۆژەڤ. بەڵام ئەگەر ئێمە کاردانەوەمان ھەبێت بە ئازایانەو پارێزگاری لە راستی بکەین و ئاگامان لە دینەکەمان بێت بە ئیزنی یەزدان تیرۆریستان ناتوانن بگەنە ئامانج".
سەرکۆماری تورکیا، رەجە تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ھیوادارم مزگەوتی گەورەی چامڵجا بۆ ئیستانبوڵەکەمان، وڵاتەکەمان و جیھانی ئیسلامی ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت. سوپاسی ھەموو ئەو کەسانەی لە بەدەستھێنانی شاکارێکی لەم شێوەیە بۆ شارەکەمان رەنجیان داوە ھەر لە تەلارساز، ئەندازیار، کرێکار، ھونەرمەند و وەستاکان، دەکەم".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەر لەبارەی کردنەوەی مزگەوتی گەورەی چامڵجا گوتی: "خۆشی دەستخستنی گەورەترین مزگەوتی تورکیادا، کە مزگەوتی چامڵجایە بە ئیستانبوڵ، دەژین. ئەمە ھاوکات کەمپسێکە. تەنھا مزگەوت نییە. بە ھۆڵەکانی نماییش، ساڵۆنەکانی کۆنفرانس، مۆزەخانەی شاکارەکانی تورکیا و ئیسلام، ئێرە ھاوکات کەمپسێکی گەورەیە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "ئەم بەرھەمە (مزگەوتی چامڵجای گەورە) کە گەورەترین مزگەوتی تورکیایە، لە ھەموو خاڵێکی ئیستانبوڵ بە ئاسنی دەتواندرێت ببیندرێت".
ئەردۆغان لەبارەی پێشخستن و خزمەتکردنی ئیستانبوڵ گوتی: "بۆ ئەو عاشقانەی دڵیان داوە بەم شارە، ئەو شوێنەی کە لێین گرنگ نیە. ئیستانبوڵ بۆ خۆشەویستانی، کورسی و پۆست ھیچ بەھایەکی نیە. ئێمە لەھەر ئەرکێکدا بین بە پاشماوەکان و وەبەرھێنانەکانمانەوە بە پرۆژە یەک لەیەک گرنگەکامانەوە، ئیستانبوڵ دەتەنیەوە".