Mazın Asad
13 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2017
ھەتای - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خولوسی ئاکار لە شارۆچکەی رەیحانلی شاری ھەتای، بنکەکانی سەر سنووری بەسەرکردەوە.
ئاکار و شاندێکی یاوەری لە چوارچێوەی پرۆسەی گواستنەوەی سەربازانی تورکیا بۆ ناوچەی داماڵدراو لە پێکدادان لە ئیدلب، سەردانی شارۆچکەی رەیحانلی کرد کە جموجۆڵە سەربازییەکە لەوێدا روودەدات.
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا لە بنکەکانی سەر سنوور، سەبارەت بە پرۆسەی گواستنەوەی سەربازان بۆ ئیدلب و پێشھاتەکانی ناوچەکە، زانیاری لە فەرماندەی فەرماندەیی دووی سوپا ئیسماعیل مەتین تەمەن و بەرپرسانی سەربازیی وەرگرت.
دواتر ئاکار و شاندە یاوەرییەکەی بەرەو دەروازەی سنووری جیلڤەگۆزو بەڕێکەوت و لەوێدا سەربازانی بەسەرکردەوە.