Mazın Asad
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەھۆی ھێرشەکەی سەر بەرلین، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەست کەوتوون، ئەمڕۆ ئێوارە ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ، بەھۆی ھێرشەکەی بەرلین، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ناوبراو و گەلی ئەڵمانیا کرد.
ئەردۆغان ھاوخەمی خۆی بەھۆی کوژرانی ١٢ کەس لە ھێرشەکەی بەرلین دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.
ھەر لە پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان لەبارەی پرۆسەی گواستنەوەی ھاووڵاتی سڤیل لە حەلەب و پرسی ھاوکارییە مرۆییەکان لە سووریا زانیاری بە مێرکڵ دا.