Cüneyt Çelik
01 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2022
قەرس- AA
لە شاری قەرس، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە دیواری باخچەیەکدا و لە ئاکامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بەسەختی بریندار بوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون ئۆتۆمبێلەکە لە نزیک پردی میهرالیبەی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە دیواری باخچەیەکدا.
دواتر تیمە فریاگوزارییەکان و هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا تەرمی شۆفێرەکە و سێ سەرنشین دەرهێندرا، منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵیش کە بەسەختی بریندار بوو گەیەندرایە نەخۆشخانەی هەکاری.
