Yunus Okur,Rewa Mahmut Hasan
10 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2017
ئەرزەڕۆم-AA
لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە شاری قەرس ١٩ پلە ژێر سفری سەدی تۆمار کرا.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەی ١٢ی تورکیا راگەیەنراوێکی لەسەر کەشوهەوای ناوچەکە بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە ناوچەکە بە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرماوە چاوەڕێ دەکرێت تەمێکی زۆر ناوچەکە دەگرێتەوە و داواش کراوە لە هاووڵاتییان ئاگاداری بەستن بن لە چەندین ناوچە.
هەر بە پێی راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوە کراوە کە رەشەبا ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما لەژێر سفرەوە بەم چەشنە دەبێت:
نزمترین پلە لە قەرس ١٩ی ژێر سفری سەدی، ئەرزەڕۆم ١٤ پلە ژێر سفری سەدی، ئاگری ١١ پلە ژێر سفری سەدی، ئیدر ٦ پلە ژێرسفری سەدی، ئەرزنجان ٥ پلە ژێرسفری سەدی دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرما لە ئیدر ٨ و لە ئەرزنجان ٧ و لە ئەرزەڕۆم سفری سەدی دەبێت.
لە ئاگری ٣ پلە ژێر سفری سەدی و لە قەرس ٢ پلە ژیر سفری سەدی و لە ئەردەخان ١ پلە ژێر سفری سەدی دەبێت.