Ferdi Türkten,1 23
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا، جێمس جێفری كۆبووەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو كەوتووە، كۆبوونەوەكە لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە نێوان شاندی هەردوولا بە سەرۆكایەتیی كاڵن و جێفری بەڕێوەچوو و تیایدا دواپێشهاتەكان لەبارەی سووریاوە تاوتوێكراون.
لە كۆبوونەوەكەدا بە شێوەیەكی پێشینەیی جەخت لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی توركیا كراوەتەوە و بابەتەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی فورات و سەرتاسەری سووریا، ناوچەی ئارام، جێبەجێكردنی نەخشەڕێگای منبج، بەرەنگاربوونەوەی داعش، پەكەكە/پەیەدە/یەپەگە و تەواوی رێكخراوە تیرۆریستییەكان، پارێزگاریكردن لە رێككەوتنی ئیدلب، چارەسەری سیاسی بۆ سووریا لە چوارچێوەی یەكچارچەیی خاكەكەیدا و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی سووریا تاوتوێكراوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەروەها باس له‌و ناوچه ئارامه كراوه كه بڕیاره پێكبهێنرێت، له‌گه‌ڵ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له ته‌واوی گرووپه تیرۆریستییه‌كان. هه‌روه‌ها بیروڕا ئاڵوگۆڕكراوه له‌باره‌ی گه‌یشتن به ئه‌نجامی كۆتایی و جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامه‌كه له دوای ئه‌و دانوستانه‌ی له نێوان شاندی ته‌كنیكی توركی و ئه‌مریكیدا ئه‌نجام ده‌درێن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی درێژه‌دان به هاریكاری له‌باره‌ی سووریا كراوه‌ته‌وه له‌ژێر رۆشنای بنه‌ماكانی متمانه و شه‌فاف.