Aybala Arpacı
30 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2016
جێگری سكرتێری گشتیی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له نووسینێكیدا له ژێر ناوی "به‌رگریكاریی توركیا دوای كوده‌تاكه" كه له رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باحدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات کە دوای شه‌ش هه‌فته له رێگریکردن له هه‌وڵی ئەنجامدانی كوده‌تا، به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی شاری جه‌رابلوسی سووریا له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، توركیا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كرد.
ئیبراهیم كاڵن لە نووسینەکەیدا باسی ئەوەیکردووە، ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پاككردنه‌وه‌ی سنووری توركیایه له هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی سەر سنوورەکە، كه داعش و یه‌په‌گه‌ی باڵی سه‌ربازی په‌یه‌ده‌یان له‌نێودایه، ئه‌وه‌یشی وهبیرهێناوەتەوە كه رێككه‌وتن هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه شاری منبج چۆڵ بكات و بكشێته‌وه بۆ رۆژھەڵاتی رووباری فورات.
كاڵن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووەتەوە کە توركیا وه‌ك چۆن هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیيانی كورد لە تورکیا و كورد لە عێراقدا نییه، به‌هه‌مان شێوه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كورد لە سووریاشدا نییه و رایگەیاندووە: "به‌ڵام هه‌موومان كێشه‌ی په‌كه‌كه‌مان هه‌یه كه چه‌نده هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیلی تورك و هێزه ئه‌منییه‌كان، هێنده‌ش سته‌می له كورد كردووه و لێی كوشتوون. په‌كه‌كه و په‌یه‌ده به شێوەیەکی پراکتیکی بێ شه‌رمانه شه‌ڕی سووریا به‌كارده‌هێنن بۆ درووستكردنی ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریست له باکووری ئەو وڵاتە".
راشیگەیاندووە: "دوای ئه‌وه‌ی سوپای سووریای ئازاد به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه چووه ناو جه‌رابلوس و شاره‌كه‌ی له چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پاككرده‌وه، ئه‌و دیده به ته‌واوی له‌ناوچوو كه ده‌ڵێت یه‌په‌گه ته‌نیا هێزی كاریگه‌ره دژبه داعش ده‌جه‌نگێت. ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات نیشانی‌دا كه هه‌ركات له پاڵ شته‌كانی دیكه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی درووست پشتیوانیی له گرووپه میانڕه‌وه سوورییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك سوپای سووریای ئازاد بكرێت، ئه‌وا له پاڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌ددا ده‌توانن رووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه و خاكی سووریا له تیرۆر رزگاربكه‌ن".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا داوای له ئه‌مریكا كردووە لەدوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی جه‌رابلوس به‌هه‌رنرخێك بێت واز له سیاسه‌تی پشتیوانییكردنی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه بێنێت و نووسیویەتی: "پێویسته ئه‌مریكا ئه‌و زیانه ببینێت كه به‌هۆی پشتیوانیی له یه‌په‌گه به‌ر پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ژادی كه‌وتووه".