Sabri Yıldırım
18 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
مووش – AA
كاڵه‌كی ره‌نێوهاتووی مێرگی مووش بۆ پارێزگاكانی وان، ئه‌رزه‌ڕۆم، به‌دلیس و بینگۆل ره‌وانه ده‌كرێن.
جووتیارانی مووش ئه‌مساڵ له‌سه‌ر رووبه‌ری حه‌وت هه‌زار و ١٠٠ دێكار كاڵه‌كیان چاندووه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن، به‌رهه‌مه ره‌نێوهاتووی ئه‌مساڵیان، ٢١ هه‌زار تۆن كاڵه‌ك ببێت و ٣١ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار لیره‌ی توركییان ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌جه‌وید ئویساڵ یه‌كێكه له ره‌نێوهێنه‌رانی كاڵه‌ك، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی ١٠٠ دۆنم كاڵه‌كیان ره‌نێو هێناوه.
ئه‌جه‌وید ئویساڵ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی، ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان كردووه به لێكردنه‌وه‌ی كاڵه‌ك، گوتی: "كاڵه‌ك به پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ریش ده‌فرۆشین. چونكه كاڵهكهكان به‌ته‌واوی سروشتین، تامیان زۆر خۆشه. چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین به‌رهه‌می ئه‌مساڵمان نزیكه‌ی ٧٠٠ تۆن بێت. وه‌رزی رنینه‌وه‌ی كاڵه‌ك مانگێكی دیكه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت".