Mazın Asad
11 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2016
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، نومان كورتوڵموش له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان له ناوبڕی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له ئورفا، رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا پرسی پرۆژه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو (گاپ) خراوه‌ته به‌رباس و له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری گه‌شه‌پێدان جه‌وده‌ت یڵماز و وه‌زیرانی دیكه زانیاری‌یان پێشكه‌ش كردووه.
كورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پرۆژه‌كه له پلانی بوژانه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی لایه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه پێكدێت و زیاتر گوتیشی: "پرۆژه‌ی گاپ له ساڵانی لاویمدا یه‌كێك بوو له پرۆژه گرنگه‌كان. پرۆژه‌كه ته‌نها لایه‌نی ئابووری نییه، به‌ڵكو له لایه‌نی كولتووریش پێكدێت. پرۆژه‌كه یه‌كێكه له پرۆژه نمونه‌ییه‌كانی كۆماری توركیا. خۆشحاڵین ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه بۆ خاڵی كۆتایی گه‌یشتووه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتیشی: "پشتگیرییه‌كان له رووی سیاسییه‌وه بۆ رێكخراوانی تیرۆریستی له باكووری سووریا مایه‌ی قبووڵكردن نییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه‌ی توركیا به فراوانی به‌ره‌نگاریی تیرۆر ده‌بینه‌وه و به‌هۆیه‌وه به قورسی باجه‌كه‌یمان داوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر پشتگیری بۆ رێكخراوانی تیرۆریستی له باكووری سووریا له رووی سیاسییه‌وه هه‌بێت ئه‌وه توركیا قبووڵی بكات".
كورتوڵموش روونیشی كرده‌وه كه موخاتابی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا گه‌لی سووریا خۆیه‌تی و به‌م پێیه‌ش گوتی: "په‌سه‌ند نه‌كردنی چاره‌سه‌رێك له ده‌ره‌وه‌ی خواستی گه‌لی سووریا و به زۆره‌ملێ، له هیچ مێزێكی دانوستاندا قبووڵ ناكرێت. ئیتر واز بێنن گه‌لی سووریا خۆی بڕیار له‌سه‌ر ئایندهی سیاسی خۆی بدات. ئه‌گه‌ر نێوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به راستگۆیی ده‌یانه‌وێت ئاشتی له سووریا به‌رقه‌رار بێت ئه‌وه پێویسته رێگه بۆ قۆناغێكی دیموكراسی خۆش بكه‌ن كه گشت لایه‌نه‌كانی سووریا نوێنه‌رایه‌تی هه‌بێت. هیچ كه‌سێك به بیانووی گه‌لی سووریا لاوازه، بۆچوونێك بۆ رێگه‌ی ئاشتی له سووریا نه‌خاته‌ڕوو كه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی گه‌لی سووریایه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له درێژه‌دا گوتیشی: "دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی ئاشتی هه‌میشه‌یی له ده‌ره‌وه‌ی خواستی گه‌لی سووریا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مێزیش په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وه سه‌ركه‌وتوو نابێت. بۆیه نزا ده‌كه‌ین و خوازیاری دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی ئاشتی هه‌میشه‌یین بۆ گه‌لی سووریا".
كورتوڵموش راشیگه‌یاند سه‌دان ساڵه توركمان، عه‌ره‌ب، نوسه‌یری، سوننه، كورد و ئێزیدی و گشت لایه‌نه‌كانی سووریا له‌م خاكانه پێكه‌وه ده‌ژین و زیاتر گوتیشی: "تاوه‌كو قیامه‌ت لێره‌دا بژین، به‌ڵام له نێو ئاشتیدا بژین. به‌و هۆیه‌وه كه‌س سوود له‌م بڵاوهییهی نێو سووریا وه‌رنه‌گرێت ، ئه‌مه خاڵی هه‌ستیاری ئێمه‌یه".