Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش:
"پەیامی دووەمی ئەم ھێرشە پەیامێکە ئاراستەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی تورکیا کراوە. بە تایبەتی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات کە لە سووریا لە دژی تیرۆریستان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت. ئەمەش رێکخراوه تیرۆریستییه‌كان و پشتیوانانیانی بێزارکردووە. بەتایبەتی ئەو ھێزانەی بەم سەرکەوتنانهی ئه‌م دواییه‌ی ئێمە ناڕەحەت بوون، روویان لە کاری تیرۆریستیی کردووە".
سه‌باره‌ت بهھێرشە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵ، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوته‌بێژی حكوومه‌ت، نومان کورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌خوازرێت سێ په‌یام بهتوركیا بدرێت و گوتی: "پەیامی دووەمی ئەم ھێرشە پەیامێکە ئاراستەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی تورکیا کراوە. بەتایبەتی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات کە لە سووریا لە دژی تیرۆریستان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت. ئەمەش رێکخراوه تیرۆریستییه‌كان و پشتیوانانیانی بێزارکردووە. بەتایبەتی ئەو ھێزانەی بەم سەرکەوتنانهی ئه‌م دواییه‌ی ئێمە ناڕەحەت بوون، روویان لە کاری تیرۆریستیی کردووە".
له كاتێكدا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان درێژه‌ی هه‌بوو كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، كورتوڵموش بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و، وه‌ڵامی پرسیارهكانیانی دایه‌وه.
كورتوڵموش باسی له‌وه كرد كه پاش ئه‌و هێرشه ناپاكه‌ی له شه‌وی سه‌ری ساڵدا له ناوچه‌ی ئۆرتاكۆی شاری ئیستانبوڵ ئه‌نجامدرا، بۆجارێكی دیكه له به‌رزترین ئاستدا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه چۆكدانادهن بۆ ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، پێیان ئه‌نجامداون، له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی له پشتیانه‌وه‌ن.
نومان كورتوڵموش، به‌جیا جیا پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده و ته‌واوی ئه‌و گه‌لانه كرد كه رۆله‌كانیان له‌و هێرشه‌دا كوژراون كه هه‌ندێكیان هاووڵاتی تورك و، هه‌ندێكیشیان وه‌ك میوان روویان له توركیا كردبوو.
کورتوڵموش گوتی: "ده‌مه‌وێت سه‌رنجتان بۆ لای گرنگیی توانای تێگه‌یشتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌مان بۆ ئه‌و په‌لاماره رابكێشم. ئەنجامدانی ئەو ھێرشە لە یەکەم خولەکەکانی ساڵی ٢٠١٧دا پەیامێکی گرنگمان پێدەدات. ساڵی ٢٠١٦ ساڵێکی سەخت بوو بۆ تورکیا و ناوچەکە. رێکخراوه تیرۆریستییه‌كان بە بەکارھێنانی ھاوبەشە ستراتێجییەکانیان، ژمارەیەکی زۆر ھێرشی تیرۆریستییان بۆسەر تورکیا ئەنجام دا. لەکاتێکدا ھیوامان خواست و گوتمان '٢٠١٧ دێت و ئینشائەڵڵا رۆژانی خۆش دێت و تورکیا بەخۆشی و برایەتی و ئاشتییەوە ٢٠١٧ بەسەر دەبات'، بەداخەوە بە ئەنجامدانی ئەم ھێرشە ناپاکە، پەیامێک دەدەن و دەڵێن 'لە ٢٠١٧شدا بەڵا دەبین بۆسەر تورکیا'. ئێمە بەوان دەڵێین کە لە ٢٠١٧دا لە ھەر کوێیەک بن، لەناوتان دەبەین. بێ جیاوازیکردن لەنێوان رێکخراوه تیرۆریستییه‌كان، بە ئیزنی خوا و پشتگیری گەل، بە بەکارھێنانی گشت تواناکانی گەلەکەمان، چۆک بە ھەموویان داده‌ده‌ین و وەڵامی پێویستی سەرجەمیان دەدەینەوە".
- "ئاشكرایه ئه‌و هێزانه ئاراسته‌یان ده‌كه‌ن كه چاویان به سه‌ركه‌وتنه‌كانمان هه‌ڵنایه‌ت"
كورتوڵموش راشیگه‌یاند كه ئه‌و په‌لاماره په‌یامێكیش بووه بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
کورتوڵموش گوتی: "پەیامی دووەمی ئەم ھێرشە پەیامێکە ئاراستەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی تورکیا کراوە. بەتایبەتی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات کە لە سووریا لە دژی تیرۆریستان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت. ئەمەش رێکخراوه تیرۆریستییه‌كان و پشتیوانانیانی بێزارکردووە. بەتایبەتی ئەو ھێزانەی بەم سەرکەوتنانهی ئه‌م دواییه‌ی ئێمە ناڕەحەت بوون، روویان لە کاری تیرۆریستیی کردووە".
هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاند، به‌و په‌لاماره ده‌ریانخستووه كه هه‌وڵی لێكترازاندنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی توركیا ده‌ده‌ن.
کورتوڵموش گوتی: "لەگەڵ ئەم کردەوە تیرۆریستییە، ھەوڵدەدرێت لەناو گەلی تورکیا جیاکاری لەسەر ئاستی جیاوازی باوەڕ و شێوازی ژیان و مەزھەب، بکرێت. بە داخەوە چینێکی دیاریکراویش ھەوڵدەدەن لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پڕوپاگەندەی ئەم جوداکارییە بکەن. با ئەوە بزانن کە ئەم گەلە زۆر ھۆشیار و بەئەزموونە".