Hemın Othman Mohammed
16 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
عه‌نتاب - AA
له فڕنێكدا كه له شارۆچكه‌ی كاركامشی سه‌ربه پارێزگای عه‌نتاب دانراوه، رۆژانه 10 هه‌زار سه‌موون دروست ده‌كرێت و، به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی شارۆچكه‌ی جه‌رابلوسی سەربە پارێزگای حه‌له‌ب باکووری سووریا دابه‌شده‌كرێت.
گه‌ڕانه‌وه په‌نابه‌رانی سووری بۆ شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له تیرۆریستان پاككراوه‌ته‌وه، درێژه‌ی هه‌یه.
ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و شارۆچكه‌یه كه 25 هه‌زار كه‌س ده‌بن له شارۆچكه‌ی كاركامشی توركیاوه سه‌موون و نانیان بۆ ره‌وانه ده‌كرێت، ئه‌ویش تا ئه‌و كاته‌ی فڕنهكانیان كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه تێكدراوه، نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه.
له‌و فڕنهدا كه له‌لایه‌ن گه‌وره‌شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره‌وه له‌نزیك سنووری سووریا دانراوه، 11 كرێكار كه هه‌شتیان سوورین كار ده‌كه‌ن و، رۆژانه 10 هه‌زار سه‌موون به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. پاشان به چاودێری و هاوكاری ده‌زگای ئافاد له‌لایه‌ن وه‌قفی هایراتهوه به‌سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیلی جه‌رابلوس دابه‌شده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی ئافادی عه‌نتاب، عادل شیراز به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه پێداویستییه مرۆییه‌كانی شارۆچكه‌ی جه‌رابلوسیان ده‌سته‌به‌ر كردووه و، گوتی: "دانانی ئه‌و فڕنه و دروست كردنی سه‌موون یه‌كێكه له‌و پێداویستیانه. كه له‌لایه‌ن گه‌وره‌شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره‌وه دانراوه. لێره‌دا رۆژانه نزیكه‌ی 10 هه‌زار سه‌موون دروست ده‌كرێت، پاشان به ئۆتۆمبێل ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی جه‌رابلوس ده‌كرێت و دابه‌ش ده‌كرێت. كاری دابه‌شكردنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن وه‌قفی هایراتهوه ئه‌نجام ده‌درێت به چاودێری و هاوكاریی ده‌زگای ئافاد".