Mustafa Güçlü
16 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
ئورفا / ره‌ققە - AA
ئاڵای ئه‌مریكا كه له دوێنێوه له‌سەر بینایه‌كی شارۆچكه‌ی گرێ سپی سه‌ربه پارێزگای ره‌ققە لە سووریا بەرزکراوەتەوە، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی په‌یه‌ده/ په‌كه‌كه-ی له‌نێودایه هێشتا له شوێنی خۆیه‌تی و دهشەکێتهوه.
ئاڵاكه كه له سێ شوێنی شارۆچكه‌ی گرێ سپی كه له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده-دایه بەرزکراوەتەوە، ئه‌مڕۆش له شارۆچكه‌ی ئاكچاكالهی ئورفاوه به‌دی كرا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج، بەرزکردنەوەی ئاڵای ئه‌مریكایه له‌سه‌ر بینای گومركی ده‌روازه‌ی گرێ سپی.
له 2ی ئه‌م مانگە ئاڵای ئه‌مریكا له ده‌ورووبه‌ری گوندی رافی سه‌ربه شارۆچكه‌ی منبج لە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه-ی لێیه، بەرزکرابوویەوە.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌كدارانی په‌یه‌ده ئاڵای ئه‌مریكا وه‌ك قه‌ڵغان به‌كارده‌هێنن.