Mümin Altaş
18 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2023
جیدده-AA
له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمییدا، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه به سه‌ردانێكی فه‌رمیی له سعوودیه‌یه، له‌لایه‌ن شازاده‌ی جێ‌نشین، محه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌وه له شاری جیدده پێشوازیی لێكرا.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌كاتی دابه‌زینی له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دوای گه‌یشتنی بۆ كۆشكی ئال سه‌لمان، پێشوازیی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد.

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئه‌ردۆغان و بن سه‌لمان له‌میانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا له‌شوێنی خۆیان راوه‌ستان، سروودی نیشتمانیی هه‌ردوو وڵات لێدرا.
ئه‌ردۆغان به هاوه‌ڵی بن سه‌لمان سڵاوی له پاسه‌وانی شه‌ره‌ف كرد. دوای ناساندنی شاندی هه‌ردوو وڵات، كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كان به ئاماده‌بوون ئه‌ردۆغان و بن سه‌لمان ده‌ستی پێكرد.

هەریەک لە وەزیری دەرەوەی توركیا، هاکان فیدان، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، ئاڵپارسڵان بایراکتار، وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر، وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیا، مەهمەت فاتیح کاجر، وەزیری بازرگانی، عومەر بۆڵات، جێگرانی سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك و زافه‌ر سراكایا، سەرۆکی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون، سه‌رۆكی میت، ئیبراهیم كاڵن و راوێژكاری سهركۆمار باڵیۆز ئاكیف چاغاتای كڵچ له رێوڕه‌سمی پێشوازییهكهدا ئاماده‌بوون.