Necat Hazar
17 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2020
وان - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له شارۆچكه‌کانی باشكاله و ئیپەکیۆڵو سەربە پارێزگای وان، ده‌ستبه‌سه‌ر ٢٠٥ كیلۆ و ٨٤٠ گرام هیرۆیندا گیرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی ئاسایشی پارێزگای وان، تیمەکانیان بەردەوامن لەسەر کارەکانیان دژ بەوانەی بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن و کاری گواستەوە یان عەمبارکردنی ئەنجام دەدەن.
لەو چوارچێوەیەشدا، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئیپەکیۆڵو پشکنینیان بۆ بارهەڵگرێک و لە باشکالەش پشکنینیان بۆ شوێنێک ئەنجامدا.
لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەدا، دەستبەسەر ٢٠٥ کیلۆ و ٨٤٠ گرام هیرۆیندا گیرا.
هاوکات شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستگیرکرا.