Cemal Aşan
19 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2018
وان- AA
شاره‌وانی وان كه به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له رووی ژێرخان و سه‌رخانه‌وه بووه‌ته جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و پێزانینی دانیشتوانی شاره‌كه، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هاردا، یەک ملیۆن گوڵ ده‌ڕوێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه سه‌رۆكی بۆ ده‌ستنیشانكرا، شاره‌وانییه‌كه ده‌ستی به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و پرۆژه‌كانی ژێرخان و سه‌رخانه‌وه كه ساڵانێكی زۆره پشتگوێخراون كرد و له رێگه‌ی رواندنی گوڵ له نێوان شه‌قامه‌كان، پارك و باخچه‌كاندا ده‌ستی داوه‌ته جوانكردنی ناوچه‌كه.
شاره‌وانی پارێزگاكه ساڵی رابردوو له شاری وان و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری نزیكه‌ی هه‌زار كیلۆمه‌تر رێگه‌وبانی قیرتاوكردووه و به پرۆژه جۆراوجۆره‌كانی جوانییه‌كی جیاوازی به شاره‌كه به‌خشیوه، رواندنی گوڵ له لایه‌ن شاره‌وانییه‌كه‌وه درێژه‌ی هه‌یه.