هۆبەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە لێدوانێكی چاپەمەنیدا بڵاویكردەوە كە سەركۆماری توركیا عەبدوڵا گوڵ هیچ بەرنامەیەكی بۆ دامەزراندنی پارتییەكی نوێ نییە.
لە بەشێكی دیكەی لەو لێدوانە چاپەمەنییەدا هەواڵی رۆژنامەیەك كە بە مانشێتی "دەركران، گولیش هەستی پێكرد" بڵاو كرابوویەوە، رەتیكردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە "ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەكی نییە. چونكە سەركۆمار پێشتر لەو بارەوە بیروڕای خۆی دەربڕیوە و هیچ كات بیری لە دامەزراندنی پارتییەكی نوێ نەكردووتەوە."