Hatice Şenses Kurukız,Berk Özkan
04 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه رایگه‌یاند: "ئێستا وه‌ك كه‌سێك كه سهركۆمار(ی توركیا)م به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌م لێدوانانه له ره‌خنه‌گرتن ده‌رچوون و گه‌یشتوونه‌ته ئاستی سووكایه‌تی پێكردن، بۆیه به دڵنیاییه‌وه له چوارچێوه‌ی یاسادا لێپرسینه‌وه‌ی پێویست له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌كرێت".
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئایاسۆفیا له ئیستانبوڵ، ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه به میدیاكارانی رایگه‌یاند: "ئێستا وه‌ك كه‌سێك كه سهركۆمار(ی توركیا)م به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌م لێدوانانه له ره‌خنه‌گرتن ده‌رچوون و گه‌یشتوونه‌ته ئاستی سووكایه‌تی پێكردن، بۆیه به دڵنیاییه‌وه له چوارچێوه‌ی یاسادا لێپرسینه‌وه‌ی پێویست له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌كرێت".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به جه‌هه‌په گوتی: "پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) هاوسه‌نگی خۆی له‌ده‌ست داوه. به تێگه‌یشتنێكی سیاسی هاوسه‌نگی له‌ده‌ستدراو ئاراسته‌ی جه‌هه‌په ون بووه. ئیدی هاتنه‌وه سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه له‌مه‌ودوا زۆر سه‌خته".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌خنه‌ی له سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن گرت و گوتی: "ماکرۆن و فەڕەنسا بە دۆخێکی زۆرزۆر مەترسیداردا تێدەپەڕن هیوادارم بە زووترین کات، فەڕەنسا لە بەڵای ماکرۆن رزگاری ببێت".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێش، ده‌ڵێت: "جگه له چین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسیاش هه‌یه. په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌وه من هیچ جۆره كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڤاكسیندا نییه".