Fahrettin Gök
15 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2016
هه‌كاری
به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به پەكهكهوه له گه‌ڕه‌كی یهشیلدهرهی شارۆچکەی یوكسێكۆڤای پارێزگای هه‌كاری، دوای 34 رۆژ بۆ یه‌كه‌مجار له مزگه‌وتی ئیحسانییه نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام درا.
دوای راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له شارۆچكه‌ی یوكسێكۆڤا له 13ی ئاداری رابروودا، ئۆپه‌راسیۆن دژی په‌كه‌كه ده‌ستی پێ كرد و تائێستاش به‌رده‌وامه.
كاره‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه ده‌ستكرده‌كان، لادانی به‌ربه‌سته‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی چاڵه‌كان له گهڕهكانی ئۆرمان، مێزارلك، ئێسكی كشڵا، یه‌نی، یه‌شیلده‌ره، جمهورییه‌ت، دیزه، ئه‌سه‌نته‌په و گیونگیۆر به‌رده‌وامه.
هێزه ئه‌منییه‌كان كه گه‌ڕه‌كی یهشیلدهرهیان له تیرۆریستان پاككردۆته‌وه، دوای تێپه‌ڕ بوونی 34 رۆژ بۆ یه‌كه‌مجار له مزگه‌وتی ئیحسانییه نوێژی هه‌ینییان ئه‌نجام دا.
گوندپارێزانی ناوچه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا به‌شداریی نوێژی هه‌ینییان كرد.