ھەولێر
ڕۆژی ٢٢ی ئایار، لە ھۆلی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق، ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانی راگەیاند.
لە ھەڵبژاردنی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤ لە ھەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و ٧٨٥ ھەزارو ٢٢٣ کەس مافی دەنگدانی ھەبووە.
ئەنجامی کوردسی ئەنجومەنەکان بەو جۆرەیە:
پارتی دیموکراتی کوردستان
لە ھەولێر سێ سەد و ٧٢ هەزار و ٦٠٧ دەنگی بە دەستهێناوە- ١٢ کورسی
لە سلێمانی ٨٦هەزار و ٦٥٥ دەنگ - سێ کورسی
لە دھۆک سێ سەد و ٥٧ هەزار و ٣٩٢ دەنگ-١٩ کورسی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ھەولێر ١٦٨ هەزار و ٦٠٧ دەنگ- شەش کورسی
لە سلێمانی 318 هەزار و 723 دەنگ-١١ کورسی
دھۆک: ٤٠ هەزار و ٧٩٣ دەنگ- دوو کورسی
بزوتنەوەی گۆڕان
لە هەولیر ١١٧ هەزار و ١٠٨دەنگ -چوار کورسی
لە سلێمانی ٣٥٩ هەزار و٦٠٠ دەنگ- ١٢ کورسی
لە دھۆک ٢٢٨٥٥ دەنگ- یەک کورسی
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
ھەولێر: دوو کورسی ٥٧٩٠٧ دەنگ
سلێمانی: دوو کورسی ٥٥٤٥٧ دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
ھەولێر: یەک کورسی ٢٧٧١٣ دەنگ
سلێمانی: دوو کورسی ٦٦٠٩٧دەنگ
دھۆک: سێ کورسی ٦٢١٦٢ دەنگ