Zuhal Demirci,1 23
25 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بۆ "ئاگربه‌ستی مرۆیی" له سووریا و رایگه‌یاند: "توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌ی ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا".
حامی ئاكسۆی به نووسراوێک وه‌ڵامی پرسیارێكی له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه بڕیاره‌كه سه‌باره‌ت به ره‌وشی مرۆیی له سووریا له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، دایه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بێناوبڕ بۆ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات پێویستیه‌كی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و گوتی: "برسیكردنی هاووڵاتییانی سڤیل وه‌ك چه‌كێك قبووڵكراو نییه. به‌ته‌واوی پشتگیری بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كه‌ین كه ئاماژه به جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی پڕۆژه بڕیاری ژماره‌ی ٢٢٦٨ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات. توركیا وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ئێستا پی هه‌ڵستاوه له لایه‌كه‌وه هه‌وڵ ده‌دات خه‌م و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی سووریا بڕه‌وێنێته‌وه و په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌ش پشتگیری هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له سه‌روویانه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌ی ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا".