Rewa Mahmut Hasan,Hemın Othman Mohammed
06 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2017
ئەنقەرە-AA
لە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتی سەر رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا لە ٢٩ شاری تورکیا، ٧٦٣ کەس دەستگیر کراون و ژمارەیەکی زۆر بەڵگە و دەمانچەی بێ مۆڵەت و ٤ تفەنگ و ٣٧٢ فیشەک دەستیان بەسەردا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە راگەیەنراوێکی بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەدوای کردەوەی جۆراوجۆرەوەن و لەهەوڵی پڕوپاگەندەی زیاد کردنی کادرانیان، لەکاتێکدا لەلایەن ناوەندەکانیانەوە هەوڵ دەدەن تورکیا بکانە ئامانجی سەرەکی خۆیان.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ناوچه‌كانی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانه‌وه هه‌یه، له 5ی شوباتدا، له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا و له یه‌ك كاتدا له 29 پارێزگا ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستی پێكردووه و، تیایدا 763 كه‌س ده‌ستگیركراون، هه‌روها كاره‌كانی دادگا له‌باره‌یانه‌وه ده‌سیپێكردووه.
هاوكات له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و گومانلێكراوانه‌دا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی، دوو ده‌مانچه‌ی بێ مۆڵه‌ت، چوار چه‌ك و 372 فیشه‌ك.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌بێ وه‌ستان بهدهوامدهبن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره تیرۆرێك.