Cankut Taşdan
25 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2022
ئەنقەرە – AA
لە هەڵمەتێکی هاوکاتدا لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ١٣ هاووڵاتیی بیانی لە ئەنقەرە دەستگیر کران.
تیمە پەیوەندیدارەکانی ئاسایشی ئەنقەرە هەڵمەتێکی هاوکاتی بە مەبەستی دەستگیرکردنی ١٥ هاووڵاتیی بیانی ئەنجام دا کە دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە پەیوەندییان هەبووە لەگەڵ ئەندامانی داعش لە ناوچەکانی پێکدادان و ژمارەیەکیشیان لە ساڵانی رابردوودا چالاکییان بۆ داعش ئەنجام داوە.
لە میانی هەڵمەتەکەدا، ١٣ لە تۆمەتباران دەستگیر کران.
راییکردنی کاروباری تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان لە ئاسایش بەردەوامە و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکەی دیکە.