Fatma Sevinç Çetin
06 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، دوو تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەی گارە لە باکووری عێراق و هەروەها دوو تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لە میانی ئۆپەراسیۆنەکان لە چالاکی خراون.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "تیرۆریستان لە هەر شوێنێک بن دەکرێنە ئامانجمان. سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەی گارە لە باکووری عێراق دوو تیرۆریستی پەکەکە و هەروەها لە باکووری سووریا دوو تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی دوای دەستنیشانکردن لەچالاکی خست".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان هەتا لە چالاکی خستنی دوایین تیرۆریست و وەشکردنی سەرچاوەکەی بەردەوام دەبێت.