Enes Duran
14 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی دارستانی قەزای ئیلای سەربە پارێزگای موغڵای باشووری خۆرئاوای توركیای گرتووەتەوە، ٥٩٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوەیان رەوانەی ناوچەکە کردووە کە لە رێگای زەمین و ئاسمانەوە کار بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەکەن.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە ئاگرەکە کاتژمێر ٠١:٥٠ لە ناوچەی گۆکئاۆڤای ئولا کەوتەوە و کاتژمێر ٠٢:٠٤ دەست بە هەڵمەتی کوژاندنەوەی کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر کارەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە کراوەتەوە و هاتووە ''پێنج فڕۆکە، ١٥ هێلیکۆپتەر، ٩٠ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، هەشت گرێدەر و ٥٩٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون''.