Zafer Fatih Beyaz
27 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2022
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا (MİT)دا، دوو تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە لە باکووری عێراق لە چالاکی خران.
بەپێی ئەو زانیاریەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا (MİT)دا، مەروان میستۆ کە ناوە نهێنییەکەی (رێزان باران) و بە رەچەلەک ئێرانییە، لەگەڵ حسێن رەسولی کیزیلباش کە ناوە نهێنییەکەی (باوە سور)ە لە ناوچەی سلێمانی- ئاسۆس لە باکووری عێراق، لە چالاکی خراون.
ئاماژە بەوەش کرا کە ئەو دوو چەکدارە لە بەناو ناوەندی بەرگریی گەل، کە سەردەستەی رێکخراوەکە مورات قەرەیڵان سەرپەرشتی دەکات، چالاکیان ئەنجامداوە.