Haydar Toprakçı
26 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2022
ئیزمیر-AA
لە کەناراوەکانی قەزای کارابورن سەربە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیا، ٤١ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران کە هەوڵیان دەدا بە رێگەی نایاسایی بچنە دەرەوەی تورکیا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان لە کەناراوەکانی قەزای کارابورن بەلەمێکی فوتێکراوی کۆچبەران لەلایەن راداری گەڕۆکی ئاسایشی کەناراوەکانەوە بەدیکراوە کە کۆچبەری نایاسایی تێدا بووە.
دوای ئەوەی تیمی ئاسایشی کەناراوەکان رەوانەی ناوچەکە کراون دەست بەسەر بەلەمەکەدا گیراوە و ٤١ کۆچبەری نایاسایش دەستگیرکراون.
تەواوی کۆچبەرەکان دوای کۆتایی هاتنی رێکارە یاساییەکان، رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کران.