Ramal Abdullah Mahmood,Muhammet Ali Kemal
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2019
قه‌رس/ئیدر- AA
پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مه‌هه‌په) به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەنجامەکانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی قه‌رس و ئیدر له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی ئاداردا، داواكاریی پێشكه‌ش بە دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان، كرد.
سه‌رۆكی لقی مه‌هه‌په له پارێزگای قه‌رس، تۆڵگا ئادیگوزه‌ل له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كانی ناوه‌ندی گشتیی پارتەکەیدا، داواكارییان پێشكه‌ش بە لقی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنەکان له پارێزگاکە کردووە به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەنجامەکانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی.
تۆڵگا ئادیگوزه‌ل باسی له‌وه‌كرد، لقی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان له پارێزگاكه تانه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و له‌دوای ئه‌وه‌ش ئه‌وان به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەنجامەکانی هه‌ڵبژاردن و سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی، داواكارییان پێشكه‌ش بە دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان كردووه.
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی لقی مه‌هه‌په له ئیدر، ئه‌رسۆی ئیچه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و تانه‌یه‌ی پێشكه‌ش بە لقی دامه‌زراوه‌ی باڵای ههڵبژاردنەکانیان له پارێزگاكه كردبوو به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەنجامەکانی هه‌ڵبژاردن، ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئه‌رسۆی ئیچه‌ر باسی له‌وه‌شكرد دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی تانه‌كه، داواكارییان پێشكه‌ش بە دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان کردووە به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەنجامەکانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایەتی شاره‌وانی.
كاندیدی هاوپه‌یمانی جمهوور، عیسا یاشار تهزهل بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی له ئیدر كه ئه‌ندامی مه‌هه‌په‌یه دوای هه‌ڵبژاردن تانه‌ی له ئه‌نجامه‌كاندا له لقی ئیدری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان.
دوای قبوڵكردنی تانه‌كه و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ٧٠ سندوق به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان كاندیدی هه‌ده‌په، یه‌شار ئاككوش ٢٢ هه‌زا ر و ٢٦٨ ده‌نگ و كاندیدی مه‌هه‌په، عیسا یاشار تهزهل ٢٠ هه‌زار و ٧٣٣ ده‌نگی هێناوه، به‌مجۆره‌ش كاندیده‌كه‌ی هه‌ده‌په هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بردۆته‌وه.
دواتر تانه‌یه‌كی دیكه‌ی عیسا یاشار تهزهل له لایه‌ن لقی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنەکان ره‌تكرایه‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی لقی ئیدری پارته‌كه‌ی، ئۆزجان زۆرمان و پارێزه‌ری مه‌هه‌په، ئۆزجان گونسۆی پێشكه‌شی كردبوو.
به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانیش كاندیدی هه‌ده‌په، ئایهان بیلگه‌ن به به‌ده‌ستهێنانی ١٢ هه‌زار و ١٩٢ ده‌نگ به سه‌رۆك شاره‌وانی قه‌رس هه‌ڵبژێردراوه و ركابه‌ره سهرسهختهكهیشی كه كاندیدی مه‌هه‌په، چه‌تین نازیك بوو ١٠ هه‌زار و ٩٥٤ ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه.