Muhammet Ali Kemal
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
ئیدر- AA
لە ئیدر منداڵێکی تەمەن سێ ساڵی گینێایی کە بە رێگەی نایاسایی هێنرابوویە ناو تورکیاوە، بە کۆڵی دایکییەوە رەق بوویەوە و گیانی لەدەستدا.
فاتوماتا کۆماباسای گینیایی تەمەنی ٢٧ و ساڵ و کوڕەکەی، محەمەد کۆماباسا کە تەمەنی سێ ساڵە و بە کۆڵییەوە بووە لە دامێنی چیای ئاگرییەوە لەسەر سنووری تورکیا لەگەل ئێران، بە پیادە هاتوونەتە ناو تورکیا.
دواتر دایکەکە و منداڵەکەی لە رێگەی پاسێکی بچووکەوە و لە لایەن قاچاخچییانەوە هێنراونەتە شارۆچکەی ئاراڵکی ئیدر و لە کێڵگەیەکی چۆڵدا جێهێڵراون.
محەمەد کە لە کاتی تێپەڕین بەنێو قامیشەکانی سەر سنووردا بە کۆڵی دایکییەوە جلەکانی تەڕ بووە، بە هۆی هەوای ساردەوە لە جووڵە کەوتووە.
دایک و منداڵەکە لە لایەن سەربازانی سوپاوە دۆزاونەتەوە و فەرماندەیی جەندرمە لە شارۆچکەی ئاراڵک رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی ئیدری کردوون.
لە کاتی پشکنینی لە نەخۆشخانە دەردەکەوێت کە محەمەد کۆماباسا بە کۆڵی دایکییەوە رەق بووەتەوە و گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەشی رەوانەی دامەزراوەی پزیشکی دادوەریی ئەرزەڕۆم کراوە.
فاتوماتا کۆماباسا دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکیی وەردەگرێت، رادەستی فەرمانگەی کۆچ لە ئەرزەڕۆم دەکرێت.
ئەوەش زانراوە کە تەرمی محەمەد کۆماباسا تەمەن سێ ساڵ لە ئەرزەڕۆم بە خاک دەسپێردرێت.