Esin Işık,Barış Gündoğan,Ramal Abdullah Mahmood
04 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
فراكسیۆنی جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا به كۆی ده‌نگ بڕیاری دا په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی یاڵۆڤای پارته‌كه‌یان، موحه‌ڕه‌م ئینجه بكه‌نه کاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌ركۆماری توركیا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیرانی داهاتوودا.
فراكسیۆنی جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی به‌ربژێری پارته‌كه بۆ سه‌ركۆماری تورکیا، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له Litai Otel كۆبووه‌وە.
كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامێرا‌كان ئه‌نجام درا و نزیكه‌ی ٣٠ خوله‌كی خایاند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به كۆی ده‌نگ بڕیار درا موحه‌ڕه‌م ئینجه ببێته کاندیدی جەهەپە بۆ سه‌ركۆماری تورکیا لە هه‌ڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیرانی داهاتوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه ئینجه به میدیاكارانی راگه‌یاند: "هه‌موو شتێك زۆر باش ده‌بێت".
دوای كۆبوونه‌وه‌كه كه‌مال كڵچدارئۆغڵو و خاتو سێلڤی كڵچدارئۆغڵو-ی هاوسه‌ری چوونه هۆڵی وه‌رزشی ئه‌حمه‌د تانه‌ر كشڵاڵی.