Ali Ballı,Ramal Abdullah Mahmood
14 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
موغڵا – AA
له پێشبڕكێی شاجوانی Miss 7 Continents 2019 كه دوێنێ له شارۆچكه‌ی بۆدروم سەربە پارێزگای موغڵا ئه‌نجامدرا، كاتارینا جهسیلیوس هەڵگری رەگەزنامەی فینلاند پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.
پێشبڕكێیەكه له لایه‌ن دیزاینه‌ری پۆشاك، ئاشۆت خاچاتریان-ه‌وه رێكخرا كێبڕكێكارانی ٢٠ وڵات كه هه‌ریه‌ك له توركیا، فینلاند، ئۆكراینا، رووسیا، بیلاڕووس، ئه‌رمینیا، كازاخستان، پورتوگال، لیتوانیا، سیبریا، كۆریا و پۆڵهنداغ لەنێودابوون به جلوبه‌رگی جۆراوجۆر چوونه به‌رده‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له بنكه‌ی ئۆاسیس له بۆدروم.
له پێشبڕكێیەكهدا كاتارینا جهسیلیوس كه له فینلاندوە هاتبووو بووه براوه‌ی یه‌كه‌م و به دوای ئه‌ویشدا لاینی لهزاله-ی لیتوانی، ناتالیا بێلیایڤا-ی سیبری، ئانوش ساهاكیان-ی ئه‌رمه‌نی و ئاندژێلا ڤوكادینۆڤیچ-ی مۆنتینیگرۆیی له ریزبه‌ندی براوه‌ی دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌مدا، هاتن.
دوای ئه‌وه‌ی تاج خرایه سه‌ر پێنج براوه‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێیەكه كێك له‌ت كرا و به‌مجۆره‌ش كۆتایی به پێشبڕكێیەكه هات.
ئه‌وانه‌ی توانیان بگه‌نه ئه‌و ئاستانه ده‌توانن به‌شداری له پێشبڕكێی شاجوانی گه‌ردووندا بكه‌ن كه له ٢٠ی تشرینی دووه‌مدا له مالیزیا ئه‌نجام ده‌درێت.